هێزه‌ كوردیه‌كان بالاخانه‌ى شاره‌وانى كوبانێیان كۆنترۆل كرده‌وه‌

هێزه‌ كوردیه‌كان بالاخانه‌ى شاره‌وانى كوبانێیان كۆنترۆل كرده‌وه‌
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بلاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆش شه‌روپێكدادانى توند له‌ نێوان هێزه‌ كوردییه‌كان و تیرۆریستانى داعش له‌ به‌رزاییه‌كانى مشته‌نوور روویدا و له‌ ئاكامدا هێزه‌ كوردییه‌كان توانیان كۆنترۆلى بالاخانه‌ى شاره‌وانى كوبانێ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌ شوێنێكى ستراتیجى له‌ شارى كوبانێ هه‌ژمار ده‌كرێت.

هاوكات ئاژانسه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ هێزه‌ كوردییه‌كان به‌ خه‌ستى بوردومانى مولگه‌كانى داعشیان له‌ مشته‌نوور ده‌وكرد و له‌ به‌رامبه‌ریشدا تیرۆریستانى داعش بوردومانى سه‌نگه‌ره‌كانى یه‌په‌گه‌ و هێزى پێشمه‌رگه‌یان له‌و شاره‌دا ده‌كرد.
Top