به‌نداوی موسڵ... ئه‌میرێك و 11 تیرۆرستی داعش كوژران
ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازی له میحوه‌ری به‌نداوی موسڵ رایگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو داعش هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌توندی به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی داعشی دایه‌وه و و به‌پێی زانیارییه‌كانیش 11 داعش كوژران كه ئه‌میرێكی تێدا بووه".
وتیشی: "داعش له گوندی سه‌هلیجی سه‌ر به به‌نداوی موسڵ سوودیان له كه‌ش و هه‌وا وه‌رگرتبوو بۆیه هێرشیان كرد، به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌وره‌یه‌كی به‌رز هێرشه‌كه‌ی داعشی تێك‌شكاند و گورزێكی تری به داعش گه‌یاند".
خه‌ندان
