لەشاری هەولێر سەنتەری گورچیلەی دەستكرد كرایەوە

لەشاری هەولێر سەنتەری گورچیلەی دەستكرد كرایەوە
ئەمرۆ 24-12-2014 لەشاری هەولێر لەمەراسیمێكدا بەئامادەبونی د.رێكەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و پزیشكان سەنتەری هەولێری شوشتنەوەی گورچیلەی دەستكردكراوەیەوە كەبەشێوازێكی پێشكەوتوو دروستكراوە و تەواوی ئامێر و پێداویستیەكانی سەردەمیانەن.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەگرنكی كردنەوەی سەنتەرەكە كرد بەئامانجی زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان و پێشخستنی كەرتی تەندروستی هەولێر ووتیشی لەرێگەی پرۆژەیەكی نیشتمانەیەوە ئەم سەنتەرانەمان كردۆتەوە كەخۆشبەخاتە لەئیستاداجگەلە پارێزگاكانی هەرێم لەشێكی زۆری قەزاكان كراونەتەوە و بەردەوامیش دەبین لەسەر كردنەوەیان بۆزیاتر سوود گەیاندن بەوكەسانەی پێویستیان پێیەتی.
لەلایەن خۆشیەوە پارێزگاری هەولێر تیشكی خستەرە رەوشی تەندروستی هەولێر كە سال لەدوای ساڵ لەپێشكەوتندایە هەروەها سوپاسی هەولەبەردەوامەكانی وەزیر و وەزارەتی تەندروستی كرد كە رۆلی گرنگ دەگیرن بۆزیاتر پێشخستنی كەرتی تەندروستی هەولێر.
Top