روداوەکانی موسڵ لە ماوەی (24) سەعاتدا
سهعید مهمۆزینی، بهرپرسی راگهیاندنی لقی (14)ی پارتی له موسڵ به (سبهی) راگهیاند: دوای شکستەکانیان لە قەزای شەنگال، چەکدارانی داعش زەبری گەورەیان بەرکەوتوەو لە ماوەی (24) سەعاتی رابردودا تەرمی (43) چەکداری خۆیان خستوەتە ژێر خۆڵەوە، کە زۆربەیان چیچانی و پاکستانی و خەڵکی وڵاتانی دیکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە ئاوارەکانی تەلەعفەر کە رویان لە موسڵ کردوە و ئەوانەی پشتیوانی چەکدارانی داعش بون، لەگەڵ دانیشتوانی گەڕەکێکی ئەو شارەدا دەبێتە شەڕیان و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران.
هاوکات چەکدارانی داعش کارمەندێکی کارەبای موسڵیان کوشتوە، بە گومانی دزە پێکردنی زانیاری بۆ دەرەوە لەسەر چەکدارانی ئەو رێکخراوە.
سبەی
