پشووی زانكۆ و په‌یمانگاكان راگه‌یه‌ندرا
فوئاد عه‌لی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدی ا كه تیایدا هاتووه: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پابه‌نده به‌پشوه ره‌سمییه‌كان كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاركراوه، ئه‌وانیش بریتین له رۆژه‌كانی (25/12/2014) و (1/1/2015) بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیوانی وه‌زاره‌ت.
راشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكان به‌هه‌مان شێوه‌ی خاڵی یه‌كه‌م ته‌نها رۆژه‌كانی (25/12/ 2014) و (1/1/2015) پشوو وه‌رده‌گرن.
له‌باره‌ی مامۆستایان و خوێندكارانه‌وه وتی: "بۆ مامۆستایان و خوێندكارانیش له زانكۆكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت، زانكۆكان سه‌رپشكن له رێكخستن و دیاریكردنی رۆژه‌كانی پشوو به‌پێیی ساڵنامه‌ی زانكۆیان".
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كان خوێندكاران له 25ی ئه‌م مانگه‌وه تا چواری مانگی یه‌كی 2015 پشوویان ده‌بێت.
خه‌ندان
