پشوویه‌كی دیكه‌ زیاد ده‌بێت

پشوویه‌كی دیكه‌ زیاد ده‌بێت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، جگه‌ له‌ پشووی 25 ی مانگ و 1-1-2015، رۆژی سێ مانگیش پشووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محه‌مه‌د د.خ).

فاتیح مه‌وله‌وی زاده‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌وانیش وه‌ك فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌و رۆژی 1-1-2015 پشوویانه‌، له‌گه‌ڵ رۆژی سێی كانوونی دووه‌م.

راشیگه‌یاند: رۆژی 3-1-2015، پشووه‌ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سەر بە پەروەردە، ئه‌ویش به‌هۆی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محه‌مه‌د د.خ).







خه‌ندان
Top