ئەو كۆمەڵگە تاریك و داخراوەی خەلافەتەكەی داعش دروستی كردووە، رێگەنادات رۆژنامەنووس و چالاكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بە تەواوەتی راستیی كارەساتەكان و بەربەریەتی داعش ببینین

ئەو كۆمەڵگە تاریك و داخراوەی خەلافەتەكەی داعش دروستی كردووە، رێگەنادات رۆژنامەنووس و چالاكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بە تەواوەتی راستیی كارەساتەكان و بەربەریەتی داعش ببینین
لە راپۆرتێكی گۆڤاری گوڵاندا خاتوو رۆبین رایت دەڵێ: ئەوەی داعش بەرامبەر بە ژنان كردوویەتی و راپۆرتی لەسەر كراوە، وەك بە كۆیلەكردن و ئەوەی كە كڕین و فرۆشتنیان پێدەكات، ئەو راپۆرتانەن كە ناڕاستەوخۆ لەسەر زاری خەڵكانی دیكەوە وەرگیراون، لەمەدا رۆبین رایت ئەوەمان پێدەڵێت ئەو كۆمەڵگە تاریك و داخراوەی خەلافەتەكەی داعش دروستی كردووە، رێگەنادات رۆژنامەنووس و چالاكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بە تەواوەتی راستیی كارەساتەكان و بەربەریەتی داعش ببینین .
رایت هەروەها دەڵێ: خەلافەتەكەی ئەبوبەكر بەغدادی و تیرۆریستەكانی، ژن دەكەنە چەكێكی كاریگەر و لە شەڕەكانیان بەكاری بهێنن، ئەم چەكە، چەكێكی سایكۆلۆژی زۆر ترسناكە و دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە هێزی بەرامبەر ناچار بێت لەبەردەم هێرشەكانی داعش هەڵبێت، نەبادا ژن و كچەكانیان بكەونە دەستی داعش، هەروەها وەك دەستكەوتی شەڕیش بەكاریان دەهێنن.

شایانی باسە خاتوو رۆبین هەروەها دەڵێ: ئەو ژن و كچانەی كریستیان و ئێزیدی كە لە چەند مانگی رابردوو كەوتنە دەستی تیرۆریستانی داعش هەموویان، جیهادی نیكاحیان لەگەڵ كراوە، ئەم جۆرە دەستدرێژیكردنە وەك جیهاد تەفسیری بۆ كراوە، بۆیە هەموو تیرۆریستەكان ئەو كارەیان لەگەڵ كردوون.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (1006)
Top