نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ فێدریكا موگێرینی به‌رپرسیى سیاسه‌تى دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا كرد

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ فێدریكا موگێرینی به‌رپرسیى سیاسه‌تى دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ خاتوو فێدریكا مۆگیرینى به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا گه‌یشته‌ هه‌ولێر ، مۆگیرینى به‌ گه‌یشتنى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازیى لێكرا . پاشان دیدارێك له‌ نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌وورووپا به‌ڕێوه‌چوو .

بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ خاتوو فێدریكا مۆگیرینى بكات و هه‌ردوولا كۆببنه‌وه‌ .

به‌ پێى زانیارییه‌كانى كوردستان تیڤى، سه‌ردانى به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێكردنى بارودۆخى كوردستان و عێراق و شه‌ڕى دژى داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌سه‌ر تیرۆریستان و هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ورووپا له‌ خۆ ده‌گرێت .

جێی ئاماژەیە فێدریكا مۆگرینی لە ساڵی 1973 لەدایك بووە و یەكێك لە سیاسەتمەدارە گەورەكانی ئەورووپایە و، لە پشكی دەوڵەتی ئیتاڵیا لە یەكیەتیی ئەورووپا پۆستی رێکخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی ئەو یەکیەتییەی وەرگرتووە.
Top