لەكۆبانێ پێشمەرگە چەند گەڕەكێكی تر ئازاد دەكا

لەكۆبانێ پێشمەرگە چەند گەڕەكێكی تر ئازاد دەكا
شەوكەت مزوری فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانێ رای گەیاند، لە ماوەی چەند كاتژمێری رابردوودا هێزی پێشمەرگە و شەڕڤانان لە چەند قۆلێكەوە پێشڕەوی دەكەن و چەند شوێنێك لەدەست تیرۆریستانی داعش دەردەهێندرێ.

مزوری رایگەیاند، لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردوو شەڕو پێكدادان لەنێوان تیرۆریستانی داعش و هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان روویداوە، لەكۆبانێ داعش بە تەواوی دووچاری شكست بووە و لە هەر شوێنێك هێرشی بكرێتە سەر شكست دەهێنێ.

ئەوەشی خستەروو، 2 كۆڵانی دیكە ئازاد كراون، لەگەڵ ژمارەیەك تانك و هامەڕ و چەك و تەقەمەنی كەوتۆتە دەست هێزی پێشمەرگە و شەڕڤانان.
راشیگەیاند، سەرباری ئەوەش داعش 2 لاشەی چەكدارانی لێ بەجێماوە و زانیاریش هەیە ژمارەیەكی دیكەیان لێ كوژرا بێت.
Top