سەرۆك بارزانی خۆی لە سەنگەرەكانی پێشەوەی پێشمەرگەیە و شەڕی چارەنووسساز و سەربەخۆیی كوردستان دەكات
هەروەها دیڤید گوتى: تا ئێستاش ئەمریكا وەك وڵاتێكی یەكگرتوو لە عێراق دەڕوانێت، بەڵام عێراق دەوڵەتێكی شكستخواردووە و یەك لەسەر سێی خاكەكەی لە ژێر دەستی رێكخراوێكی تیرۆریستیدایە. حكومەتی بەغداش لە ژێر كاریگەری قورسی ئێراندایە، پێویستە سیاسەتداڕێژەرانی ئەمریكا واقیعەكە بكەنە بنەمای ئەو رێچكەیەی دەیگرنەبەر و جەختكردنەوە لەسەر عێراقێكی یەكگرتوو رێچكەیەكی هەڵەیە.
شایانی باسە فلیپس گوتى: بەدەستهێنانی سەربەخۆیی تەحەددیەكی مەزنە، لەبەر ئەوەی توركیا و ئێران هەردووكیان بەرهەڵستی دەكەن، پێویستە بەغدا و هەولێر بگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش و بەدواداچوون بۆ رێككەوتنەكەی ئەم دواییەی بەغدا بكرێت، وەك هەنگاوێكیش بەرەو سەربەخۆیی، دەبێت وەك قەوارەی خاوەن سەروەری لە كوردستانی عێراق و كەركووك بڕوانن. وەك قەوارەیەكی خاوەن سەروەری دەتوانرێت كەركووك گرێبدرێتەوە بە كوردستانەوە. پێویستە پرۆسەیەكی هەنگاو بە هەنگاو پیادە بكرێت كە رۆڵ و بەرپرسیارێتییەكانی كوردستان و عێراق دیاری بكرێت، بەو پێیە سەربەخۆیی لە رێی گفتوگۆوە و بە بێ توندوتیژی بەدەست بهێندرێت.
لە درێژەی دیدارەكەیادا دیڤید فلیپس گوتى: بەم دواییە و لە پاریس كۆبوونەوەیەكی گرنگ كرا لە نێوان ساڵیح موسلیم و نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا، لە رەوتی بەرەوپێشچووندا، دەبێت ئەمریكا لە نزیكەوە هەماهەنگی لەگەڵ پەیەدەدا بكات بۆ ئەنجامدانی كارەكانی. بەرگری پاڵەوانانە لە كۆبانێ گەمەكە دەگۆڕێت. دەبێت پەكەكە كە هاتوونەتە نێو شەڕەكەوە، لە لایەن ئەمریكاوە لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستە بیانییەكان دەربهێندرێت. حكومەتی توركیا گفتوگۆ لەگەڵ پەكەكەدا دەكات، هەروەها ئاگربەست و كشاندنەوەی هێزەكان ئەنجامدران. ئەنقەرە لە پرۆسەی گفتوگۆدایە لەگەڵ پەكەكە، دەرهێنانی ئەم رێكخراوە لە لیستی تیرۆر كاریگەری ئیجابی دەبێت لەسەر گفتوگۆی سیاسی و پرۆسەكە بەرەو پێشەوە دەبات و دەبێتە هۆی گەیشتن بە رێككەوتن پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی توركیا لە مانگی حوزەیراندا.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (1006)
