لە هەولێر دوو كەس كوژران
رائید كاروان عەبدولكەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، لە پەیجی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتى فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە،" كاژێر 05:30 ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 21/12/2014، لەگەڕەکی بەهـاری نوێی شاری هەولێر، لە ئاکامی یاریکردن بەچەکی جۆری ( تاپڕ ) لەنێوان دوو هاوڕێ یەكێكیان كوژراوە".
كاروان عەبدولكەریم نووسیویەتی،" چەكەكە بە دەستی (ص.س.م) بووە، گوللەیەكی لەدەستی دەرچووە و بە دەمی هاوڕێكەی (ر.ف) ی تەمەن 25 ساڵ كەوتووە، دەستبەجێش گیانی لەدەست داوە". دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و (ص.س.م) لەلایەن پۆلیس دەستگیركراوە.
وەك بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كاژێر 08:00 ی ئەمشەو لە ناحیەی قوشتەپە، له کاتی یاریکردن بەچەکی جۆری کلاشینکۆف لەماڵەوە لەلایان دوو مێردمنداڵی تەمەن 10 ساڵ و 12 ساڵەوە، یەكێكیان گوللەیەكی لەدەست دەرچووە و بە سكی براكەی (ا.د)ی تەمەن 12 ساڵ كەوتووە، دەستبەجێش گیانی لەدەست داوە.
