بابه شێخ: سەرۆک بارزانی بەڵێنەکەی بەجێ هێنا.. خوا ئه‌وان سه‌ر بخات
بە بۆنەی سەرکەوتنی بێوێنەی پێشمەرگەی کوردستانەوە و ئازادکردنی هەموو ئەو ڕووبەرە فراوانەی خاکی کوردستان و گەییشتنیان بە نێو شنگال، (بابه‌شێخ) سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ڕۆحانیی كوردانى ئێزدى لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند:
"سه‌رۆك وه‌عدی دا و وه‌عده‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد، سه‌ركه‌وتوو بن، خوا ئه‌وان سه‌ر بخات و هه‌موویان سه‌لامه‌ت بن، به‌هزان و باشیكیش رزگار بكه‌ن، خوای گه‌وره شیفای برینداران بدات و خوای گه‌وره‌یش ڕه‌حم به شه‌هیدانمان بكات. سه‌رۆك سه‌ربڵند بێ، وه‌عدی دا و جێبه‌جێی كرد، سڵاومان بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه و جوامێران."
