پێشمەرگە چووە نێو قەزای شنگال

پێشمەرگە چووە نێو قەزای شنگال

سەعید شنگالی، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێزی پێشمەرگە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چووە نێو قەزای شنگال.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، کە ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە سەرقاڵی گەڕان و پشکنینن و چوونەتە نێو سەنتەری قەزاکە. گوتیشی هەر ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە موژدەی سەرکەوتن رادەگەیێنێت.

سەعید شنگالی ئەوەشی بە رووداو راگەیاند، کە نێو قەزاکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بۆمبڕێژکراوەو تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی مین سەرقاڵی پووچەڵکردنەوەیین.

زەعیم عەلی، لێپرسراوی میحوەری دیجلەی هێزی پێشمەرگە لەبارەی گرتنەوەی قەزای شنگال بە رووداوی راگەیاند، هێزێکی پێشمەرگە چووەتە نێو قەزاکە و پاش کەمێکی دیکە ئەو هێزانەی دیکە کە بەڕێوەن، ئەوانیش دەگەنە شنگال.

هاوکات سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی لە میحوەری دیجلە بە رووداوی راگەیاند چەکدارانی داعش بەکۆمەڵ لە شنگال هەڵدێن.
Top