نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ر‌دۆغان و داوود ئۆغلو كۆده‌بێته‌وه‌

 نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ر‌دۆغان و داوود ئۆغلو كۆده‌بێته‌وه‌
به‌ڕێز سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەت ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هه‌ینی 19ی دیسه‌مبه‌ری 2014، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە توركیا.

دزەیی هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: لەم سەردانەدا به‌ڕێز سەرۆك وەزیران چاوی بە بەڕێزان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمار و ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا و دەكەوێت.

ڕاشیگەیاند: لە دیدارەكاندا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و بارودۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان و پەیوەندیی نێوان هەردوولا باسی لێوە دەكرێت.
Top