پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ردوو میحوه‌ری زوممار و چیای شنگال یه‌ك ده‌گرنه‌وه
پێشتريش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راگه‌یاندبوو " هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان گوندی گردشۆر و عبد بیلال له میحوه‌ری زوممار رزگار بكه‌ن .
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها گوتى " هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چیایی شه‌نگال نزیكبونه‌ته‌وه و شه‌ڕ له چوارڕیانی حه‌ردان به‌رده‌وامه .
له‌ماوی پێشتردا له چوارچێوه‌ى پێشڕه‌وییه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌دا له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله، سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى رایگه‌یاند كه ئه‌مرۆ هێزى پێشمه‌رگه گونده‌كانی بیرحلو و مامیل حلو و بیركێ و كاخره له‌گه‌ڵ چه‌ندین گوند‌و ناوچه‌ی تر‌ى ئازادكرد و له پێشڕه‌ویش به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه كه تیرۆرستانى داعش له ناوچه‌كه به ته‌واوى تێك‌شكاون و له راكردندان.
