نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى كرد
له دیدارێكدا شاندى كۆنگرێس سوپاس و پێزانینى ئه‌مه‌ریكایان بۆ خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دووپات كرده‌وه كه بوێرانه و ئازایانه به‌رامبه‌ر تیرۆر و تیرۆرستان وه‌ستاونه‌ته‌وه و توانیویانه له شه‌ڕێكدا خۆڕاگر بن كه له برى هه‌موو جیهانى ئازاد ده‌كرێت. شه‌ڕ دژى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى كه ئه‌گه‌ر باڵاده‌ست ببن، ده‌بنه مه‌ترسى بۆ سه‌ر ته‌واوى مرۆڤایه‌تى. بۆیه سوپاس و ده‌ستخۆشى و پێزانینى ئه‌مه‌ریكا و جیهانیان بۆ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند هه‌ر ئه‌مه له پێشمه‌رگه پێشبینى و چاوه‌ڕێ ده‌كرا كه وێڕاى توانا سنوورداره‌كانى، ده‌سپێشخه‌رى بخاته‌وه ده‌ستى خۆیه‌وه.
شانده‌كه باسى له‌وه‌ش كرد سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه لێكۆڵێنه‌وه له بارودۆخ و گرفت و پێداویستییه‌كان بكه‌ن و ڕاستیى ڕه‌وشه‌كه وه‌ك خۆى بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌یان و ئه‌وه‌ى له توانادا بێت هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا بكرێت. هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئاگادارى ئه‌وه‌ن كوردستان و پێشمه‌رگه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاریدان و ڕه‌وشه‌كه قورسه، پێزانینى خۆیشیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه پێشوازییان له ئاواره مه‌سیحى و ئێزدییه‌كان كردووه و ئارامى و ئاسایش و بژێوى ژیانیان بۆ دابین كردوون. شانده‌كه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێى تاوتوێ كرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى كرد و دووپاتى كرده‌وه كه تا ئه‌م جۆره سه‌ردانانه زۆر بن، لهیهكگهیشتنى زیاتر و ڕاستیى ڕه‌وشه‌كه وبارودۆخى هه‌رێمى كوردستان باشتر ڕوون ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد كه هێزه ئاسمانییه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و پشتگیریى پێشمه‌رگه به كار هێنا، به‌ڵام پێشمه‌رگه پێویستى به هاوكاریى زیاتر و چه‌كى قورس و ڕاهێنان هه‌یه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها باسى له ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا كرد و ڕایگه‌یاند ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ هه‌موو كێشه سیاسى، سه‌ربازى و ئابوورییه‌كان بدۆزێته‌وه كه له ئه‌نجامى سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانى حكوومه‌تى پێشوو هاتوونه‌ته‌وه ئاراوه و پشتگریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى فیدرال دووپات كرده‌وه. ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خوازیارى په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و جیهان، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هاوكاریى زیاترى مرۆیى هه‌یه.
