پێشمه‌رگه‌ چه‌ند گوندێكی تری له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌ ئازاد كرد و له‌ پێشره‌وی دایه‌

پێشمه‌رگه‌ چه‌ند گوندێكی تری له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌ ئازاد كرد و له‌ پێشره‌وی دایه‌
له‌ چوارچێوه‌ى پێشڕه‌وییه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌دا له‌ میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله‌، سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌ كوردستان تى ڤى راگه‌یاند كه‌ ئه‌مرۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ گونده‌كانی بیرحلو و مامیل حلو و بیركێ و كاخره‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین گوندو ناوچه‌ی ترى ئازادكرد و له‌ پێشڕه‌ویش به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى پێڕاگه‌یاندین كه‌ تیرۆرستانى داعش له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌واوى تێكشكاون و له‌ راكردندان.
Top