بەپەلە... هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش لە دەورووبەری زوممار دەستی پێ كرد
سەربەست لەزگین بەرپرسی لقی 8 پارتی لەبەرەكانی شەڕ بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند : كەمێك پێش ئێستا لەنزیك چیای شنگال و دەورووبەری ناحیەی زوممارهێرشی پێشمەرگە بۆ سەر بنكەكانی داعش دەستی پێ كرد و لەدواین گوندی كورد نیشینەوە كە گوندی (گول محەمەد)ە، پێشمەرگە لەپێشرەوی دایە و تیرۆریستان لە ورەیان نەماوە لە پاشەكشەدان.
لەزگین گوتیشی : لەگەڵ دەست پێ كردنی هێرشی پێشمەرگە فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان بەچڕی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش بۆردومان دەكەن.
