نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی پشێوییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی زانكۆی كه‌ركوك
له كاتی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستان له زانكۆی كه‌ركوك، شه‌ڕ و ناكۆكی كه‌وته نێوان خوێندكاره كورده‌كان و ژماره‌یه‌ك خوێندكاری عه‌ره‌ب و به‌پێی نوێترین زانیاری 14 خوێندكاری كورد بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه ده‌ست خه‌ندان كه‌وتوون، ئه‌مڕۆ كاتی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستان له زانكۆی كه‌ركوك، چه‌ند خوێندكارێكی عه‌ره‌ب ئاڵای داعشیان به‌كار هێناوه و له ئه‌نجامدا شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردولا دروست بووه و دار و به‌ردی تێدا به‌كارهێنراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت وتی: "له ئه‌نجامدا ١٤ خوێندكاری كورد بریندار بوون".
وتیشی: هه‌شت خوێندكاری كورد كه برینداربوون، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك كراون و شه‌شی تریش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری شاری كه‌ركوك كراون".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له هه‌مان رووداودا خوێندكارێكی عه‌ره‌ب كوژراوه و ٢٣ خوێندكاری تریش برینداربوون.
ئه‌و خوێندكارانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه خوێندكاری به‌شی ناوخۆین و خه‌ڵكی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراقن و له زانكۆی كه‌ركوك ده‌وام ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه كۆنتڕۆڵی به‌شه ناوخۆییه‌كه كراوه بۆئه‌وه‌ی دوباره شه‌ڕ دروست نه‌بێته‌وه.
هاوكات ١١ خوێندكاری كوردی به‌شه ناوخۆییه‌كه له ترسی هێرشكردنه‌سه‌ریان له‌لایه‌ن خوێندكاره عه‌ره‌به‌كانه‌وه، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو به‌شه ناوخۆییه‌كه.
