سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه
له زومماره‌وه، پله‌دارێكی سه‌ربازی تایبه‌ت رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان شه‌ش گوند له ژێرده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن و ئازاد بكه‌ن".
ئه‌و پله‌داره سه‌ربازیه، ئه‌وشی خسته‌ڕوو: "له سه‌رتای هێزشهكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر باره‌گاو مۆڵگه‌كانیان هه‌ندێك ته‌قه‌ی بچوك وه‌ك به‌رگری له خۆیان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو بێدهنگكران".
ئاماژه بهوهشیكرد: "هێزشهكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ر یه‌كه له كوندی (كۆپانكێ و كارێز و عوێنات و گرگامێش و به‌شیرێ و قهسهریجێ) له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش دهرهێان و ئازاد كران و رێگای سه‌ره‌كی له موسڵه‌وه بۆ ره‌بیعه و زوممار ئێستا له ژێر كونترۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه".
ئه‌و پله‌داره سه‌ربازیه، وتیشی: "له گوندی عوێنات كاروانێكی ئۆتۆمبێڵه‌كانی داعش بۆنه‌ته ئامانجی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا و 16 ئۆتۆمبێل تێك‌شكێنران و سوتێنران، به‌داخه‌وه سێ شه‌هیدمان هه‌یه و پێنج برینداریشمان لێكه‌وتووته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه، وتی: "له گوندی كارێز چوار ته‌رمی چه‌كدارانی داعش كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی پێشمه‌رگه و له گوندی قهسهریجێش 18 ته‌رمیان به‌جێماون و له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دان و له‌گه‌ڵ هه‌مه‌رێك و پێنج بی كه‌یسی و دووهاوهنی سه‌دوو بیست، پێشبینی زیانی گه‌وره‌تریش هه‌یه".
خه‌ندان
