فەرماندەیەکی پێشمەرگە: تا هەموو خاکی کوردستان ئازاد نەکەینەوە، ڕاناوەستین
فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە لە ڕەبیعە (ھاشم سیتەیی) بەkdp.info ـی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە سەعات حەوت، ھێزی پێشمەرگە لە قۆڵی زوممار و، ڕەبیعەیشەوە ھێرشیان کردە سەر داعش و، وا خەریکن بەرەو شنگال دەڕۆنە پێشەوە؛ هەتا هەموو خاکی کوردستان ئازاد نەکەنەوە، ڕاناوەستن."
(ھاشم سیتەیی) گوتیشی: "ھێزی پێشمەرگە چالاک چوونەتە پێشەوە؛ داعش بەرگەکەی جارانی نەماوە و، پیشمەرگە زیانی زۆریان پێ گەیاندوون."
هاوکات فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال (قاسم دربۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێمەش خۆمانمان ئامادە کردووە بۆ ھێرشکردن و، ڕزگارکردنی شنگال."
