لەزوممار پێشمەرگە لە پێشڕەوی دایە
زەعیم عەلی ئاشكرای كرد، هێرشی پێشمەرگە لەچەند قۆڵێكەوەیە و گورزێكی كوشندەی لە تیرۆریستان داوەو ژمارەیەك كوژراو و برینداریان هەیە.
راشیگەیاند، تا ئێستا دوو گوند لەرۆژئاوای زوممار ئازاد كراوەو لەپێشڕەویداین بۆ ئازادكردنی گوند و ناوچەی دیكە، لەو هێرشەدا بۆمان دەركەوت كە داعش هیچ توانایەكی سەربازیی نەماوەو تەنیا بەرگری دەكات، بەڵام بەرگرییەكی لاواز، بۆیە لەچەند رۆژی داهاتوو سەركەوتنی گەورە تۆمار دەكەین.
