زوممار- بە تۆپخانەی پێشمەرگە، دە تیرۆرستی داعش كوژران
بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زوممار (حەسەن خەلۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزەكانی پێشمەرگە لە دوێنێ ئێوارەوە هەتا درەنگانی شەو، داعشەکانی ناو گوندی 'گرگامیش'ـیان تۆپباران کردووە لە ڕۆژاوای زوممار."
ئەو بەرپرسەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زوممار گوتیشی: "لەو تۆپبارانەی پێشمەرگە کردوویەتی، زیاتر لە دە تیرۆریستی داعش کوژراون و، 4 ترۆمبێلیشیان تێك شكاون."
(حەسەن خەلۆ) گوتیشی: "کە پێشمەرگە لە زەوییەوە داعشی کوتاوە، فڕۆكە جەنگییەكانیش لە ئاسمانەوە مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان بۆردوومان کردووە."
