وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مامۆستای دیكه داده‌مه‌زرێنێت
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له ئێستادا ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست له سنوری په‌روه‌رده‌كان به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ده‌رچوانی كۆلێژه‌كانی دیكه‌ش ده‌توانن به‌شداری قۆناغی داهاتووی دامه‌زراندن به گرێبه‌ست بكه‌ن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان هاتووه: "له ئێستادا ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست له سنوری په‌روه‌رده‌كان به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، بۆیه سه‌رجه‌م ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی دیكه، ئه‌وانه‌ی كه پسپۆڕییان بۆ مامۆستایه‌تی ده‌گونجێت وه‌ك (زانست، زمان، زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان و چه‌ند كۆلێژێكی دیكه) ده‌توانن به‌شداری قۆناغی داهاتوو بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنیان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: "هیچ كات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به ره‌هایی باسی له‌وه نه‌كردووه كه ته‌نیا ده‌رچووانی كۆلێژ و په‌یمانگه په‌روه‌رده‌ییه‌كان دابمه‌زرێن، به‌پێی یاسایی ژماره (4) ی ساڵی (1992)ی هه‌مواركراو، ئه‌گه‌ر ده‌رچووانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی یان ئه‌و به‌شانه‌ی كه دیاری كراون كه‌متر بوون له رێژه‌ی داواكراو، ئه‌و چوار هه‌زار گرێبه‌سته، ئه‌وا ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی دیكه‌ش وه‌رده‌گیرێن به‌ومه‌رجه‌ی كه راهێنان و شیاندنیان بۆ بكرێت".
خەندان
