شەڕی پێشمەرگە لەدژی داعش شەڕێكی سەرسوڕهێنەرەو دەبێت جیهان ئەم هەڵوێستەی كوردستان لەبەرچاو بگرێت
پڕۆفیسۆر تەمەر هەروەها گوتی: سەرەتا با پێناسەی ئەوە بكەین، دەوڵەتە ئیسلامییەكان كێن، یەكەم شت كە پێویستە ئەنجامی بدەین ئەوەیە بزانین ئایا دەوڵەتە ئیسلامییەكان كێن؟ ئایا ئێمە باسی پاكستان دەكەین، یان باسی سعودیە، یان وڵاتانی دیكەی موسڵمان كە دەچنە خانەی پێناسەكەی ئێوەوە؟ بەڵام ئایا لە هەمان خانەی بۆ نموونە: (میسر، یان ئەردەن)دان؟ لەبەر ئەوە دەبێت وریا بن لە پێناسەكردنی ئەوەی كامانە وڵاتی ئیسلامین. درووستكردنی پاكستان بۆ ئەوە بوو ببێتە وڵاتی سەرجەم موسڵمانان لە جیهاندا، بەڵام ئەمە سەركەوتوو نەبوو، بەڵام ئەمە ئەركی وڵاتی میسر و ئەركی وڵاتی ئەردەن نییە، ئەمە ئەركی وڵاتی سووریا نییە، ئەمە ئەركی وڵاتی لوبنان نییە. لەبەر ئەوە دەبێت وریا بن لە پێناسەكردنی ئەوەی كامە دەوڵەتی ئیسلامییە. بەلای منەوە پێویستە پرسیارەكە ئەوە بێت، ئایا دەبێت تێڕوانینی دەوڵەتە عەرەبییەكان، نەك تەنها موسڵمانەكان، لە ئاستی داعشدا چی بێت؟ پێموایە ئەوە پرسیارێكی راستەقینەیە.
شایانی باسە تەمەر هەروەها گوتی: پێموایە ئەگەر دەوڵەتە ئیسلامییەكان دەیانەوێت وەك دەوڵەتی خاوەن سەروەری بمێننەوە، ئەوا دەبێت شەڕی داعش بكەن، چونكە بیرۆكەی پشت داعش ئەوەیە بە هەموو جیهانی ئیسلامیدا بڵاو ببێتەوە و یەك خەلافەتی ئیسلامی رابگەیەنێت، لە خەلافەتیشدا چیتر سیستمی دەوڵەتان بوونی نامێنێت. پێموا نییە پێویست بەوە بكات دابەشبوونێك لە نێوان جیهانی مەسیحی و جیهانی ئیسلامیدا بكرێت. ئەگەر دەوڵەتە خاوەن سەروەرییەكانی جیهانی عەرەبی و پاكستان و ئازەربایجان و كازاخستان و قیرغستان و هەموو دەوڵەتە ئیسلامییەكان لەگەڵ سیستمی دەوڵەتدا بن، ئەوا شەڕی داعش دەكەن و دەبێت شەڕی داعش بكەن، چونكە ئەگەر ئەمە شەڕە نەكەن، ئەوا دەوڵەتیان نامێنێت.
مایەر لە كۆتایی قسەكانیدا گوتی: ، دەبێت ئەو هەڵویستەی كورد لەبەرچاو بگیرێت و ئەو كارەش بكرێت، من بۆ چەندین ساڵ چاودێری نەهامەتی كوردەكانم كردووە، بەڕاستی پێموایە لە ئێستادا خەڵكی تێدەگەن. یەكەم، خەڵكی لە كاتی هێرشكردنە سەر هەڵەبجەدا لە هەشتاكاندا تێگەیشتن و كوردەكان بایەخێكی زۆریان پێدراوە، شایستەی ئەوەشن كە بایەخێكی تەفزیلكراویان پێدراوە لەلایەن جیهانەوە و باوەڕم وایە ئەوەش بەردەوام دەبێت. پێموایە كوردەكان كارێكی زۆر باش دەكەن و پێشمەرگە كارێكی زۆر سەرسوڕهێنەر دەكەن، من پشتیوانییان دەكەم، نەك هەر من، بەڵكو زۆر كەسی تریش. بارودۆخی كورد جیاوازە و شتێكی دیكەیە و ئێوە كارێكی زۆر باش دەكەن.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (1005)
