ناوه‌ڕۆكی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی یه‌كێتـی و گۆڕان
ده‌شڵێن: له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی براوه قسه ده‌كه‌ن تا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێن تا مافی ئه‌وانیش نه‌فه‌وتێت.
له‌تیف شێخ عومور وته‌بێژی لیژنه‌ی دانوستانی یه‌كێتی بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌مه ساته‌وه‌ختێكی مێژووییه بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و سوپاسی لیستی خزمه‌ت و لیسته‌كانی تر ده‌كه‌ین كه داواكاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان وه‌لا نا.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌وه‌شی وت: "وه‌ك وه‌فا بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لیسته‌كانی تر هه‌یان بوو، داده‌نیشین له‌گه‌ڵیان و شوێنی ئه‌وان و داواكارییه‌كانی ئه‌وان پارێزراو ده‌بێت و له‌سه‌ر خواسته‌كانیان قسه ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: هیچ لایه‌نێك فه‌رامۆش ناكرێت و پۆسته‌كان به‌ڕێژه‌یی دابه‌ش ناكرێت.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی: "ده‌مانه‌وێت سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ ئارامی به‌یه‌كه‌وه دروست بكه‌ین له‌پارێزگای سلێمانی و به‌قه‌ناعه‌تی هه‌ردوولا پێكه‌وه دانیشتووین".
وتیشی: "ئێمه له‌وگه‌ڵ ئه‌وه‌ین نموونه‌یه‌كی جیاواز له‌حوكمی شاره‌كه پێشكه‌ش بكه‌ین".
به‌وته‌ی د. هه‌ڤاڵ، ئه‌وان مۆدێلی حوكمڕانی حزبییان گۆڕیوه بۆ نیشتمانی و نابێت كه‌س گومانی هه‌بێت له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م رێكه‌وتنه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو لایه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی رێكه‌وتن.
ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنامه‌كه‌ی یه‌كێتی و بزوته‌نه‌وه‌ی گۆڕان:
1-حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی، حكومه‌تێكی بنكه فراوانه له‌گشت لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30/4/2014 پێكده‌هێنرێت، كه‌هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پێی به‌ركه‌وتی هه‌ڵبژاردن به‌شدار و هاوبه‌شن له‌به‌رێوه‌بردنی پارێزگای سلێمانی
2- پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی و جێگره‌كانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و جێگره‌كه‌ی، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن، قایمقامیه‌تی ناوه‌ند، پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و جێگره‌كانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌و جێگره‌كه‌ی، بریارده‌ری ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌و قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و ئیداره‌ی راپه‌رین و جێگره‌كان به‌پێی هاوپێچی یه‌كه‌م دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ هه‌ر یه‌ك له گۆڕان و یه‌كێتی بۆماوه‌ی دوو ساڵ پاشان جێگۆركێیان پێ ده‌كرێت.
3-كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دوو ساڵ یه‌كه‌می پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیه له د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین كه‌له به‌رواری(11/12/2014) ده‌ست به‌كار ده‌بێت تا به‌رواری(9/8/2016)، كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دوو ساڵی دووه‌م پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیه له د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كه‌له به‌رواری (10/8/2016) ده‌ست به‌كار ده‌بێت تا به‌رواری (30/4/2018)
4-تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی خۆجێ یه‌تی قه‌زاو ناحیه‌كان، پۆسه‌تاكانی قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه داده‌نرێن به‌پێی هاوپێچی (دووه‌م و سێ یه‌م)ی ئه‌م رێككه‌وتنه.
5-پۆسته‌كانی به‌رێوبه‌ره‌گشتیه‌كان به‌پێی هاوپێچی چواره‌م دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر لایه‌نكاندا.
6-ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگار هه‌ڵده‌ستێت به‌جێبه‌جێ كردنی هاوپێچی (دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م)
7-ماوه‌ی دووساڵ به دووساڵ كه‌له‌م رێكه‌كوتنه‌دا هاتوه به‌مانای ئه‌وه‌یه كه‌دووساڵی یه‌كه‌م له 11/12/2014 تا 9/8/2016 ده‌بێت به‌دووساڵی دووه‌م له 10/8/2016 تا 30/4م2018 ده‌بێت
8- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ده‌كه‌ن بۆ دیاری كردنی پشه‌كه‌كانیان و هاوبه‌شی كردنیان له‌حكومه‌تی خۆجێیه‌تی سلێمانی.
9-گۆرانكاری له به‌رێوه‌به‌ره‌كانی پۆلیسدا به‌پێی رێكه‌وتنی پێشوه‌خت له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌ست پێكه‌كه‌ی به‌م گۆڕان كاریانه ده‌ستپێده‌كات، وه‌ك له‌هاوپێچی پێنجه‌مدا هاتووه.
10-ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به‌پێدا چونه‌وه به‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان به‌ئه‌نجامدانی گۆرانكاری تیایدا به‌پێ رێكاره یاسایی و ئیداریه‌كان
11-زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و راگرایه‌تی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانن به‌پێی یاسا له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و سیڤی و ده‌رفه‌تی یه‌كسان رێكده‌خرینه‌وه‌و داده‌نرێن
12-ئه‌م رێكه‌وتنه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌خوێنریته‌وه‌و په‌سه‌ند ده‌كرێت و ئه‌نجومه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێكه‌وتنه‌كه.
رێككه‌وتنه‌كه‌ش له پۆسته‌كاندا به‌م شێوه‌یه‌یه
ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر كه‌وتوه به‌م شێوه‌یه‌یه:
دوو ساڵی یه‌كه‌م پارێزگاری سلێمانی بۆ یه‌كێتی ده‌بێت و جێگرێكی بۆ گۆڕان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ ماوه‌ی دو ساڵ بۆ گۆڕان ده‌بێت و جێگره‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یش، پارێزگار و جێگرێكی پارێزگار بۆ گۆڕان ده‌بێت و یه‌كێتیش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قائیمقام و جێگری پارێزگاری به‌رده‌كه‌وێت.
لێپرسراوی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ یه‌كێتی، ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش بۆ گۆڕان ده‌بێت.
له كۆی (15) قائیمقام له پارێزگای سلێمانی، (6) قائیمقام به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وتوه له‌وانه‌ش (سلێمانی، كه‌لار، پێنجوێن، سه‌یدسادق، ده‌ربه‌ندیخان).
یه‌كێتی نیشتیمانی (6) قائیمقامی به‌ركه‌وتوه، له‌وانه‌ش (هه‌ڵه‌بجه، رانیه، چه‌مچه‌ماڵ)
(3) قایمقامی دیكه‌یش بۆ پارتی و یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ ده‌بێت.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له كۆی (44) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له سنوری پارێزگای سلێمانی، گۆڕان (19) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و یه‌كێتیش (18) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها (7) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه ده‌مێنێته‌وه بۆ سێ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه (پارتی، یه‌كگرتو، كۆمه‌ڵ)
له پارێزگای سلێمانی (27) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه و له‌و ژماره‌یه‌ش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (11 ) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رده‌كه‌وێت و یه‌كێتیش (11).
(5) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیش بۆ پارتی و یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ ده‌بێت.
خه‌ندان
