پارێزگاری سلێمانی دیاری‌کرا
وەك لە رێككەوتنەكەدا ئاماژی پێدراوە، حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی، حكومه‌تێكی بنكه فراوان دەبێت و له‌گشت لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30/4/2014 پێكده‌هێنرێت، كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پێی به‌ركه‌وتی هه‌ڵبژاردن به‌شدار و هاوبه‌ش دەبن له‌به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای سلێمانی.
دەقی رێكکه‌وتننامه‌ی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
1- حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی، حكومه‌تێكی بنكه فراوانه له‌گشت لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30/4/2014 پێكده‌هێنرێت، كه‌هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پێی به‌ركه‌وتی هه‌ڵبژاردن به‌شدار و هاوبه‌شن له‌به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای سلێمانی.
2- پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی و جێگره‌كانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و جێگره‌كه‌ی، بریارده‌ری ئه‌نجومه‌ن، قائیمقامیه‌تی ناوه‌ند، پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و جێگره‌كانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵه‌بجه و جێگره‌كه‌ی، بریارده‌ری ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵه‌بجه و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و جێگره‌كان به‌پێی هاوپێچی یه‌كه‌م دابه‌ش ئه‌كرێ، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌گۆڕان و یه‌كێتی بۆماوه‌ی دوو ساڵ پاشان جێگۆركێیان پێ ئه‌كرێت.
3- كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دو ساڵ یه‌كه‌می پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیه له (د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین) كه‌له به‌رواری (11/12/2014) ده‌ست به‌كار ده‌بێت تا به‌رواری (9/8/2016)، كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دوو ساڵی دوه‌م پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیه له (د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) كه‌له به‌رواری (10/8/2016) ده‌ست به‌كار ده‌بێت تا به‌رواری (30/4/2018).
4- تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زاو ناحیه‌كان ، پۆسهتاكانی قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه داده‌نرێن به‌پێی هاوپێچی ( دوه‌م و سێ یه‌م)ی ئه‌م رێكه‌وتنه.
5- پۆسته‌كانی به‌رێوبه‌ره گشتیه‌كان به‌پێی هاوپێچی چواره‌م دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا.
6- ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگار هه‌ڵده‌ستێت به‌جێبه‌جێ كردنی هاوپێچی (دوه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م).
7- ماوه‌ی دوساڵ به دوساڵ كه‌له‌م رێكه‌وتنه‌دا هاتوه به‌مانی ئه‌وه‌یه كه دوساڵی یه‌كه‌م له 11/12/2014 تا 9/8/2016 ده‌بێت به دوساڵی دووه‌م له 10/8/2016 تا 30/4/2018 ده‌بێت.
8- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ده‌كه‌ن بۆ دیاری كردنی پشهكهكانیان و هاوبه‌شی كردنیان له‌حكومه‌تی خۆجێیه‌تی سلێمانی.
9- گۆرانكاری له به‌رێوبه‌ره‌كانی پۆلیسدا به‌پێی رێكه‌وتنی پێشوه‌خت له‌نێوان هه‌ردولا ئه‌نجام ئهدرێو ده‌ستپێكه‌كه‌ی به‌م گۆڕانكاریانه ده‌ستپێ ئه‌كات، وه‌ك لههاوپێچی پێنجه‌مدا هاتوه.
10 - ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به‌پێدا چونه‌وه به‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان به‌ئه‌نجامدانی گۆرانكاری تیایدا به‌پێ رێكاره یاسای و ئیداریه‌كان.
11 زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و راگرایه‌تی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانن به‌پێی یاسا له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوی و سیڤی و ده‌رفه‌تی یه‌كسان رێكدهخرینهوهو داده‌نرێن.
12 ئه‌م رێكه‌وتنه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دهخوێنریتهوهو په‌سه‌ند ده‌كرێت و ئه‌نجومه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێكه‌وتنه‌كه.
رووداو
