سەلیم جبوری سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی لەگەڵ پارێزگاری كەركووك نەجمەدین كەریم و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نەسرین خالید وەهاب بەوەكالەت كۆبۆوە، ئێستا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی كەركووك لەكۆبونەوەدایە.
پەیامنێرمان پێی راگەیاندین: سەلیم جبوری لەكۆبونەوەكەدا سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و گوتی " لەدوای هاتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان توانیویانە هاوكاری ئەو خەڵكە بكەن كەلەژێر كۆنترۆڵی ئەواندایە هەروەها سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەوناوچانەی لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەواندایە .
هاتنی سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ كەركووك بۆ ئاگاداربوونە لەرەوشی ئیدارەی شارەكە و ئەو ئاوارانەی كەهاتوونەتە شارەكە كە نزیكەی 67 هەزار خێزان دەبن .
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی پەیامنێر، جبوری دەیەوێت ئیدارەی كەركووك لەسەر بری پتڕۆدۆلار كە 5 دۆلارتەرخاندەكرێت بڕەكە بكرێتە 3 دۆلار .
بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئاوارەكانی یەحیاوا لە سنووری شارەدێی لەیلان بكات.
