نێچیرڤان بارزانی: عێراق بەبێ هەرێم ناتوانێ نەوتی كەركووك هەناردە بكات

 نێچیرڤان بارزانی: عێراق بەبێ هەرێم ناتوانێ نەوتی كەركووك هەناردە بكات
سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، لە دیمانەیەكی كەناڵی BBC-ی بەریتانیاییدا رایگەیاند كە، بەغدا بەبێ هەرێمی كوردستان ناتوانێت نەوتی كەركووك هەناردەی دەرەوە بكات و، دەشڵێت، ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا ئەولەویەتی کاری سەرەكی ئەوەیە كە، چۆن شەڕی داعش بكرێت.

سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، لە دیمانەیەكیدا بۆ كەناڵی BBC-ی بەریتانیایی رایگەیاند: "ئێستا حكوومەتێكی نوێ لە بەغدا هەیە، سەرۆكوەزیرانێكی نوێ هەیە، لە سیاسەتی ئێمەیشدا بووە كە كار لەگەڵ حكوومەتی نوێی عێراق بكەین، هەروەها ئێستا لە عێراق ئەولەویەتی کاری سەرەكی ئەوەیە كە، چۆن شەڕی داعش بكەین و، هەروەها حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بە هەمان شێوە."

پێوەست بە هەناردەی نەوتی كەركووك، سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) دەڵێت، لە راستیدا، بە شێوەیەكی پراكتیكی عێراق بەبێ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێ نەوتی كەركووك هەناردە بكات."
(نێچیرڤان بارزانی) هاوکات لە دیمانەكەدا ڕۆشنایی دەخاتە سەر چۆنیەتیی رێككەوتنامەكەی نێوان هەولێر و بەغدا كە بەگوێرەی رێككەوتنامەكە، هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیلی نەوت هەناردە دەكات، لە كەركووكیش 300 هەزار بەرمیلی نەوت رۆژانە بەرێگەی بۆڕی نەوتی هەرێم هەناردە دەكات.
Top