تەرمی دەیان چەكداری داعش دەكەونە دەست هێزی پێشمەرگە لە كۆبانێ

تەرمی دەیان چەكداری داعش دەكەونە دەست هێزی پێشمەرگە لە كۆبانێ
بەهۆی شەڕو پێكدادانانی هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان لە كۆبانێ لەدژی تیرۆریستانی داعش، تەرمی دەیان تیرۆریست دەكەونە دەست هێزی پێشمەرگە.
ئەحمەد گەردی فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەكۆبانێ رایگەیاند، لەشەڕو پێكدادان و روبەرووبونەوەكانی تیرۆریستان و هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان داعش گورزی كوشندەی بەركەوتووە.
ئاماژەیبەوەشدا، لەئێستادا دەیان لاشەی تیرۆریستان لە ژێر دەستی پێشمەرگە دایەو زیانێكی زۆریان بەركەوتووە، هاوكات بە دەیانی دیكەشیان لێ بریندار بووە.
روونیشیكردەوە، لەزۆربەی شوێنەكانی ناو كۆبانێ پێشمەرگەو شەڕڤانان لە پێشڕەوی دان و تیرۆریستان توانای هێرشبردنیان نەماوە، تەنیا بەرگری دەكەن.
Top