سه‌رچاوه‌یه‌ك: ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت
به‌رپرسێكی باڵای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، تایبه‌ت بۆ (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كرێت كه مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولیان وه‌رنه‌گرتووه، گوتیشی" به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له ژێر ده‌ستی وه‌زاره‌تی داراییه، بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه دابه‌ش بكرێت، كه مووچه‌ی مانگی ئهیلویان وه‌رنه‌گرتووه .
ئه‌و سه‌رچاوه باڵایه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا حكوومه‌ت پاره‌ی مووچه‌ی ئه‌یلولی هه‌یه، گوتیشی پاره هه‌یه و پاره‌كه‌ش دۆلاره و ده‌كرێته دینار و بۆ مووچه دابه‌ش ده‌كرێت .به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی مامۆستایانیش دابه‌ش بكرێت.وه‌زاره‌ته‌كانی (رۆشنبیری ، شاره‌وانی، په‌روه‌رده، ناوخۆ، بازرگانی، گواستنه‌وه، كشتوكاڵ، كاره‌با، هه‌موو ده‌سته‌كان) هێشتا مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولیان وه‌رنه‌گرتووه.
