دووەم رۆژی دیداری مێری بەرێوەچوو
فوئاد عەلی یاریدەدری رێكخەری دیداری مێری گوتی: ئەو دیدارە پەیمانگەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ توێژینەوە سازی كردووەو ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت كە نزیكەی 600 ئەندام لە وڵاتانی دراوسێ عیراق و وڵاتانی بیانییەوە هاتوون و لە سەرجەم كاری ئەو دیدارەدا 9 پانێڵ بەرێوە دەچێت.
دوێنێ كاتژمێر چواری ئێوارە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 120 وڵات یەكەمین دیداری ئاشتەوایی لە عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی بەكارەكانی كرد.
