ئەمشەو دەنگەكان جیادەكرێنەوە

 ئەمشەو دەنگەكان جیادەكرێنەوە
كاژێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بە كۆتا دێت و بە گوتەی كۆمیسیۆنیش دوای داخستنی بنكەكانی دەنگدان دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت.

هەندرێن محەممەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هەر ئەمشەو لەدوای تەوا‌وبوونی هەڵبژاردنەكان دەستدەكرێت بە جیاكردنەوە و هەژماركردنی دەنگەكان."

هەندرێن محەممەد سەبارەت بە دەنگەكانی هەڵبژاردنی تایبەت گوتی "ئەو دەنگانەش لە هۆڵێكی دیكەدایە و سبەینێ دەستدەكرێت بە جیاكردنەوەیان."

بەڕێوەبەری ئۆفیسی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە هەولێر سەبارەت بە رێژەی بەشداریی دەنگدەران لەو پارێزگایە گوتی "تا كاژێر 12 نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێژەی بەشداریی لە پارێزگای هەولێر لەسەدا 49 بووە".

پۆرتاڵی رووداو خوێنەرانی ئاگاداردەكاتەوە، كە سات بە سات رێژەی دەنگی لایەنەكان لەگەڵ جیاكردنەوەیان بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ لە كاژێر 7ی سەرلەبەیانییەوە هەڵبژاردنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد و تاوەكو كاژێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.







رووداو
Top