تا ئێستا هیچ سكاڵایه‌ك له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆمار نه‌كراوه
تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، هه‌ندرێن محه‌ممه‌د له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ی هه‌ڵبژاردن گووتی: له به‌یانییه‌وه له كاتی كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان، ئاماده‌بوونێكی باشی ده‌نگده‌ر هه‌یه و له ته‌واوی بنكه‌كاندا نوێنه‌ری و چاودێری ساسیی ته‌واوی كیانه‌كان و چاودێری رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان هه‌یه. هاوكات تیمی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێست هیچ سكاڵایه‌كمان پێ نه‌گه‌یشتووه ده‌رباره‌ی لادان له رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن.
سه‌باره‌ت به‌م ئامێره ئه‌لكترۆنییه، گووتی: لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌چاوی خۆیان ده‌یبینن كه ئه‌م ئامێره ئه‌لكترۆنییه كارده‌كات و چۆن بۆته زامنی ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی پێشتر هه‌بوون، نه‌مێنن.
گووتیشی: هه‌رچه‌ند هه‌ندێكجار گرفت دێته پێش به تایبه‌ت له‌كاتی په‌نجه مۆركردنی به‌ساڵاچووه‌كان ئامێره‌كه ناتوانێت په‌نجه مۆره‌كه‌یان بخوێنێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند چاره‌سه‌رێكمان داناوه.
زیاتر روونیكرده‌وه كه ده‌كرێت له بنكه‌یه‌كدا 2%ی په‌نجه‌مۆر ئه‌گه‌ر نه‌یخوێنده‌وه ده‌نگده‌ره‌كه به‌ڕێ ده‌كرێت به‌مه‌رجێك كارته ئهلكترۆنییهكهیی و كۆده‌كه‌ی كارته‌كه بخوێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ران زوو سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان نه‌كه‌ن بۆ ده‌نگدان، ئه‌وا كاتژمێر شه‌شی ئێواره پرۆسه‌كه راده‌گیرێت و ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌دابێت ئه‌وا مافی ده‌فه‌وتێت.
