موسڵ..ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌نزیك بنكه‌ی ده‌نكدان سێ قوربانی لێكه‌وته‌وه
سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی له‌موسڵبه‌ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: به‌داخه‌وه چه‌ند ساتێك به‌ر له‌ێستا له نزیك بنكه‌ی ده‌نگدانی زه‌هره له‌ناو قوتابخانه‌ی ئه‌لبواسل كه‌ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی موسڵ خۆكوژێك خۆی ته‌قانده‌وه و هاولاتیه‌ك كوژرا و دووی تر برینداربوون ، هێزه ئه‌منیه‌كان توانیان به‌زوویی كۆنترۆلی بنكه‌كه بكه‌ن.
گوتیشی :خه‌لك باشتر به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌چن له‌چاوی هه‌ڵبژاردنی پێشوو له‌ناوچه كورد نشینه‌كان نۆره گیراوه له‌ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كانیش خه‌راپ نیه
