لەهەڵەبجە پرۆسەی دەنگدان بەباشی بەڕێوەدەچێت
بەگوێرەی ئەوزانیاریانەی دهست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتوە، لەپارێزگای هەڵەبجەو ناحیەكانی سیروان خورماڵ بیارەو شارۆچكەی تەوێڵە 27بنكەی دەنگدان و 150 وێستگەی دەنگدان ئامادەكراون هاوكات 63هەزارو867 هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
ئەوەش زانراوە كە لەكاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی لەسەرجەم ئەوبنكانەدا پرۆسەكە بەشێوەیەیكی ئاسایی دەستی پێكردەوەو هیچ گیرو گرفتیكی ئەوتۆ بۆدەنگدەران وكارمەندانی كۆمیسیۆن نەهاتوەتە پێش.
لەزانیاریهكاندا ئەوەخراوەتە ڕو كە لەسەرهتای دەستكردن بەپرۆسهكە بەشێوەیەیكی بەرچاو هاووڵاتیان ڕویان لەبنكەكانی دەنگدان نەكردوە بەڵكو بەڕێژەیەكی دیاری كراو هاووڵاتیان بەرەو سندوقەكانی دەنگدان دەچن بەڵام پێشبینی دەكرێت بنكەكانی دەنگدان لەدوانیوەڕۆدا قەرەباڵغی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن ئەوەلەكاتێكدایە كە هاووڵاتیان تا كاتژمێر شەشی ئێوارە دەتوانن دەنگ بدەن
