ناوچە شوێنەواریەكانی كۆیە روپێو دەكرێن
سەركەوت سۆفی، بە پەیامنێری راگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە تیمێكی بیانی چیكۆسلۆڤاكی بەیاوەریی بەشی شۆینەواری زانكۆی سەلاحەدین سەردانی فەرمانكەكەمانیان كرد و بەیەكەوە سەردانی بناری هەیبەسوڵتانمان كرد.
گوتیشی: خۆشبەختانە سەردانەكە دەرەنجامی باشی لیكەوتەوە، بۆ ئەوەی كاری پێویستی ئەو بابەتەی لەسەر ئەنجام بدەین.
راشیگەیاند: بەهۆی باران بارینی ئەم دواییە بارچە گۆزەیەك بەدەركەوت و وەفدەكە پێیانراگەیاندین كە میژووەكەی دەگەریتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەكان. بەدەر لەوەش ساڵی رابردوو لەهەمان شۆین چەند پارچە گۆزەیەك دەركەوتبوون و وەك فەرمانگەی شوێنەواری كۆیە كاری پشكنینمان بەشیوەیەكی زانستی بۆیان ئەنجامدا.
|PNA
