سێ عەرەب لە هەوێر کوژران
وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕائید كاروان شێخ عەبدولكەریم، ئاشكرای كرد: كاتژمێر(٤)ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ 28/04/2014، پۆلیس لە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی پۆلیسان (حەی شورتە) ئاگادار كرانەوە، بۆیە دەستبەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداو و دەركەوت سێ كەس كوژراون و یەكێكیش بریندارە. كوژراوەكان بە رەگەز عەرەبن و خەڵكی بەغدان.
ڕائید كاروان گوتی: كوژراوان بە ناوەكانی (وەلید عەزیز محەمەد)، (زیاد سەدام عەزیز)، (عیماد نەجم عەبدوڵڵا)، زامدارەكەش ناوی (فارس عەبد حەسەن)ـە و، دۆسیەی ڵێكۆڵینەوەش بۆ ئەم رووداوە كرایەوە و تا ئێستاش پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە.
ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر
