به‌ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى له‌ دهۆك ئاهه‌نگێكى فراوانى جه‌ماوه‌رى بۆ پشتگیریكردن له‌ هه‌ردوو لیستى 213 و 76ى (پ.د.ك) سازكرا

 به‌ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى له‌ دهۆك ئاهه‌نگێكى فراوانى جه‌ماوه‌رى بۆ پشتگیریكردن له‌ هه‌ردوو لیستى 213 و 76ى (پ.د.ك) سازكرا
نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێ، بودجە لە لایەن بەغداوە وەك فشار دژی كوردستان بەكاردەهێنرێ، بۆیە رەنگە مووچەی فەرمانبەران دوابكەوێت، "بەڵام دڵنیاتان دەكەینەوە كە نافەوتێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەمووی دابین دەكات".

ئەمڕۆ یەكشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە ئاهەنگی جەمارەی حیزبەكەی لە پارێزگای دهۆك، داوای لە خەڵكی بادینان كرد دەنگ بە كاندیدانی پارتی بدەن.

لە ئاهەنگەكەدا نێچیرڤان بارزانی رووی لە ئامادەبوان كرد و گوتی "ئەگەر پشتیوانی ئێوە نەبوایە، پارتی لە ساڵی 1975 جارێكی دیكە هەڵنەدەستایەوە".

سەبارەت بە نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "بودجە وەك فشار دژی كورد بەكارهێنراوە و بودجەی مانگەكانی یەك، دوو، سێ و چواری ئەمساڵ بە تەواوی نەنێردراوە، بۆیە رەنگە مووچە دوابكەوێت، بەڵام دڵنیاتان دەكەینەوە كە نافەوتێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەمووی دابین دەكات".

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاند، ئامادەیين بۆ خزمەتكردنی زیاتری میللەتی خۆمان، ئەمڕۆ كورد لە سەرتاسەری كوردستان سەربەرزە و بەرەو سەربەخۆی ئابووری هەنگاودەنێین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەرێمی كوردستان جیددییە لە جێبەجێكردنی دەستووری عێراق، بەڵام تاوەكو ئێستا سیستمی فیدراڵی بەتاوەتی جێبەجێ نەكراوە.
Top