گۆڤاری گوڵان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران ده‌كات و په‌یامی وه‌فاداری نوێده‌كاته‌وه‌

گۆڤاری گوڵان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران ده‌كات و په‌یامی وه‌فاداری نوێده‌كاته‌وه‌
بۆ به‌رز راگرتنی رێبازی بارزانی و نویكردنه‌وه‌ی رێز و وه‌فا بۆ جه‌نابی بارزانی نه‌مر و كاكه‌ ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوو، رۆژی 26/4/2014 ستاڤی گۆڤاری گوڵان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانی له‌ (بارزان)ی لانه‌ی شێران كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز شیخ خه‌ڵات بارزانی یه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ ستاڤی گۆڤاری گوڵان كرا، پاشان له‌ رێوره‌سمێكدا و به‌ ئاماده‌بوونی شیخ خه‌ڵات بارزانی له‌لایه‌ن سه‌رنوسه‌ر و ته‌واوی ستاڤی گوڵانه‌وه‌ تاجه‌ گوڵینه‌ی وه‌فاداری له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران دانرا و دوای ئه‌ویش له‌ وته‌یه‌كدا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری گوڵان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مرۆ هاتووینه‌ سه‌ر مه‌زاری جه‌نابی بارزانی نه‌مر و كاكه‌ ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی وه‌فاداری بۆ رێبازی بارزانی نوێ بكه‌ینه‌وه‌ و به‌ڵێن دووپات بكه‌ینه‌وه‌ هه‌رده‌م قوتابیه‌كی دڵسۆزی قوتابخانه‌كه‌ی بارزانی نه‌مر بین،
سه‌رنوسه‌ری گوڵان له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مرۆ هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ جه‌نابی بارزانی نه‌مر و كاكه‌ ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوو بڵێن، ئه‌و خه‌باته‌ی ئێوه‌ له‌ پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووتانه‌، ئه‌مرۆ له‌سایه‌ی سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و هه‌موو چاوه‌رێن ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ده‌ستی سه‌رۆك مسعود بارزانیه‌وه‌ بشه‌كێته‌وه‌.
دوای ته‌واو بوونی ریوره‌سمی دانانی تاجه‌ گوڵێنه‌، ستاڤی گوڵان به‌ ئاماده‌بوونی شێخ خه‌ڵات بارزانی سه‌ردانی گۆڕی شه‌هید سه‌ركرده‌ و خاوه‌ن ئیمتیازی گوڵان شه‌هید شه‌وكه‌وت شیخ یه‌زیدیان كردوو، دوای خوێندی سوره‌تی فاتیحه‌، سه‌رنوسه‌ری گوڵان په‌یفێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مرۆ له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدی سه‌ركرده‌، شه‌هیدی ده‌ستی تێرۆریستان، شه‌هید شه‌وكه‌وت شیخ یه‌زدین كۆبووینه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری گوڵانه‌، ناوی شه‌هید شه‌وكه‌ت به‌سه‌ر گۆڤاری گوڵانه‌وه‌ وه‌ك خاوه‌نی ئیمیتیاز جێگه‌ی سه‌ربه‌رزییه‌ بۆ ئه‌و ستاڤه‌ی ئه‌مرۆ كار له‌و گۆڤاری گوڵان ده‌كات، بۆیه‌ به‌ناوی ته‌واوی ستاڤی گوڵانه‌وه‌ گووتی : هاتووینه‌ سه‌ر گۆری خاوه‌ن ئمتیازی گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌وه‌ی پێی رابگه‌یه‌نین كه‌ به‌ هه‌وڵ و شه‌ونخوونی ئه‌م ستاڤه‌ی ئێستای، گوڵان رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌نێت و له‌ پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌یدا گۆڤارێكی راستگۆ و سه‌ربه‌رزه‌، ئه‌م ستاڤه‌ په‌یمانی داوه‌ و ئه‌مرۆش په‌یمان نوێده‌كاته‌وه‌، چۆن خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی قوتابی ریبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی بارزانییه‌، ئێمه‌ش به‌ هه‌مان رێگه‌ی خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌مانی له‌سه‌ر رۆشتووه‌ و قوتابی هه‌مان رێبازی پێرۆزی بارزانی ده‌بین .






















Top