گەنجـێك لە هەولێر خۆی خنكاند

گەنجـێك لە هەولێر خۆی خنكاند
لە گوندی باغەمرەی شەهاب سەر بە ناحیەی دارەتوو لە هەولێر، گەجێكی تەمەن 19 ساڵ لە ماڵەكەی خۆیاندا خۆی خنكاند و پۆلیسی هەولێریش دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ دەكاتەوە.



ڕائید كاروان شێخ عەبدولكەریم وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە رێكەوتی ٢٠١٤/٤/٢٥ پۆلیس لە بوونی رووداوێكی خۆخنكاندن لە گوندی باغەمرەی شەهاب سەر بە ناحیەی دارەتوو ئاگادار كرانەوە، بۆیە دەستبەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی مەبەست و دەركەوت كەوا گەنجێـــك بە ناوی (ز.ع.ع)، تەمەن (١٩) ساڵ، لە ناو ماڵەكەی خۆیان خۆی بە پەت خنكاندووە و گیانی لە دەستداوە.



بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەروەها ڕوونیشی كردەوە، دۆسیەی ڵێكۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە كرایەوە و دادوەر بڕیاری دا بە وەرگرتنی وتەی شایەتی رووداو و وەرگرتنی وتەی داواكارانی مافی كەسی مردوو.



ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

ئومێد پشدەری
Top