كەركووك .. هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر بنكەكانی دەنگدان لە زیاد بوونە
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: شەوی 26لە سەر 27 لە گەڕەكی غرناتەی شاری كەركووك لەلایەن چەند چەكدارێك هێرش دەكرێتە سەر بنكەی دەنگدانی غرناتە لە ئەنجامی ئەو هێرشە تیرۆریستیە سەربازێك بریندار و تیرۆریستانش دوای ئەنجادانی كارەكەیان بەروشوێنێكی نادیار هەڵهاتن .
جێگەی باسە تیرۆریستان ماوەیەكە دەستیان كردووە بە هێرش كردن بۆسەر بنكەكانی دەنگدان بەتایبەتیش دوای ئەو ڕێكەوتنەی ئیدارەی شارەكە لەگەڵ سوپایی عێراقی كردی بۆ پاراستنی بنكەكان سوپایی عێراقی بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكات تاكو ڕۆژی 30 نیسان.
