به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر: پشتێنه‌ی ئه‌منیی شاری هه‌ولێر بابه‌تێكی ئه‌منییه و به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشى شاری هه‌ولێر لێدراوه
ئه‌وه‌ی ئێستاش باسی لێوه ده‌كرێت ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌م پشتێنهیهیه به‌هۆی فراوانبوونی سنووری شاری هه‌ولێر به شێوه‌یه‌ك كه رووبه‌رێكی فراوانتر بگرێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی هه‌ر چوار ده‌وری شاری هه‌ولێر بگرێته‌وه و (18) بازگه له‌سه‌ر ئه‌م پشتێنه ئه‌منییه هه‌یه، ئه‌وه‌ش وه‌ك كارئاسانییه‌ك بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر.
له‌گه‌ڵ رێزدا
راگه‌یاندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر
26/4/2014
