سیمینارێك بۆ مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ قوتابیانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى هه‌ولێر سازكرا
مه‌سرور بارزانی له ده‌ستپێكى وتاره‌كه‌یدا به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنى ئامادابووان و قوتابیان كرد. دواتر سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكارى قوربانیانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێى ناوچه‌ى باشیك كرد كه يه‌كێك له شه‌هيده‌كان كانديده‌كى پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بوو .
مه‌سرور بارزانی ئامائه‌ى به‌وه دا كه بارودۆخی ئێستای كوردستان و ناوچه‌كه به ڕووناكی ده‌بێنێت.
مه‌سرور بارزانی داواشی كرد كاربكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردستان مسۆگه‌ر بێت.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند: پارتی بڕوای به كاندیده‌كانی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌ننه به‌غدا.
مه‌سرور بارزانی گوتیشى " ئێمه ته‌نیا به دروشم نه‌مان گوتووه كه‌ركوك دڵی كوردستانه، بارزانی شۆڕشێكی له‌سه‌ر كه‌ركوك دانا، ئێستاش ئێمه ئاماده‌ین له‌م پێناوه‌دا خۆمان به‌خت بكه‌ین .
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند " پارتی مساوه‌مه له‌سه‌ر بستێكی خاكی كوردستان ناكات .
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند " له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به هاوكاری و هاوخه‌باتی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان هه‌یه، ماڵه گه‌وره‌كه‌ی پارتی بۆ هه‌موو لایه‌ك له‌پێناو خزمه‌تی كوردستان كراوه‌یه.
