سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی باشیك ئیدانە دەكات
ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بە كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و كاره تیرۆریستیه ڕادەگەیێنین و هیوای چاكبوونه‌وه‌یش بۆ بریندارانی ئه‌و كارەساتە ده‌خوازین. داوا له لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌موو ڕێوشوێنێك بگرنە بەر بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە. له هه‌مانكاتدا داوا له لایه‌نی په‌یوه‌نداری ئیداری و ئه‌منی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، هه‌رچی زووه كه‌سان و گرووپه‌كانی پشت ئه‌م كرده‌وه‌یه ئاشكرا بكه‌ن و به سزای یاسایی بگه‌یه‌نن.
به ئامانج كردنی خوشك و برایانی شه‌به‌ك و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییەكان، لە لایەن تیرۆریستانەوە هەوڵێكی نامرۆڤانەیە بۆ دروستكردنی درز و دوژمنایەتی لەنێو پێكهاتەكانی عێراق. دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه، حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌رپرسه له پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و پێویسته كۆتایی بە دۆخی نالەباری ئەمنی بێت كە ژیان و ئاسوودەیی لە خەڵكی عێراق بڕیوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
24/4/2014
