دهۆک.. سزای لەسێدارەدان بۆ 3 تۆمەتبار دەرچوو

 دهۆک.. سزای لەسێدارەدان بۆ 3 تۆمەتبار دەرچوو
دادگای تاوانەکان لە دهۆك، سزای سێدارەی بۆ 3 تۆمەتباری سەرەكی دەركرد، كە بە پێی بڕیاری دادگا، دەستییان هەبووە لە رفاندن و كوشتنی دوو كچی خەڵكی زاخۆ.

سەربەست لەزگین، بەرپرسی لقی 8ـی پارتی دیموکراتی كوردستان لە زاخۆ بە ( تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، "دوای ئەوەی تاوانبارانی كوشتنی هەردوو كچی زاخۆیی، هاڤین رێبەر و ئاڤان عەلی، كە تەمەنیان 11 ساڵ بوو، دەستگیركران، ئەمڕۆ لەلایەن دادگای تاوانەکان لە دهۆك بڕیاری لەسیدارەدانیان بۆ دەرچوو".

هاڤین و ئاڤان زیاتر لە ساڵێك بوو چارەنووسیان دیارنەبوو، بەڵام نزیكەی مانگێك دەبێ تەرمی یەكێكیان لە نزیك زاخۆ و ئەوەی دیكە لە دەورووبەری هەولێر دۆزرایەوە و سێ كەس لەسەر ئەو تاوانە دەستگیركران. خەڵكی زاخۆش لە 10/4/2014خۆپێشاندانێكی فراوانیان ئەنجام دا و تێیدا داوای لەسێدارەدانی ئەو تۆمەتبارانەیان كرد.






رووداو
Top