رۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

 رۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
بە پێی زانیارییەکانی رووداو، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بۆ دەستەی سەرۆکایەتیش دوو سیناریۆی دابەشکردنی پۆستەکان هەیە.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە رۆژی یەکشەممە یان دوشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوو سیناریۆی بۆ دابەشکردنی پۆستەکان داناوە کە بریتین :

یەکەم: ئەگەر یەکێتی بەشدار بێ لە حکومەت ئەوا جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەدرێتە ئەوان و سەرۆک بۆ گۆڕان و سکرتێر بۆ پارتی.

دووەم: ئەگەر یەکێتی بڕیاری بەشداری نەدات، ئەوا سەرۆکی پەرلەمان بۆ گۆڕان و جێگرەکەی بۆ پارتی و سکرتێرەکەی بۆ یەکێتی دەبێ.

فراکسیۆنەکانی پارتی، گۆڕان وکۆمەڵ بەشداری ئەو کۆبوونەوە دەکەن و فراکسیۆنی یەکێتی ویەکگرتوو دیار نیە بەشدار دەبن یان نا.







رووداو

Top