پەیامی سه‌رۆكی هه‌رێم لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە ٢٤/٤/١٩٧٤
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م په‌یامه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردوه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە ٢٤/٤/١٩٧٤ سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان.
دوژمن ویستی بە بوردومانکردن و دواتر وێرانکردنی قەڵادزێ و ڕاگواستنی خەڵکەکەی، ئیرادەی خەڵکی قەڵادزێ بشکێنێت و ژیان و شۆڕشگێڕی لەو دەڤەرەدا نەهێڵێت، بەڵام ئەوە خەڵکی قەڵادزێ بوو کەبەسەر دوژمن‌دا سەرکەوت. سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ.
