ئەمڕۆ قەڵادزێ‌ یادی شەهیدانی 24 / 4 دەكاتەوە

ئەمڕۆ قەڵادزێ‌ یادی شەهیدانی 24 / 4 دەكاتەوە
ئەمڕۆ لە شارۆچكەی قەڵادزێ‌ یادی 40 ساڵەی بۆردومانی سنورەكە لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەكرێتەوە و چەند چالاكیەك بەو بۆنەیەوە بەڕێوە دەچن.


زانكۆی سلێمانی كە ئەوكات هێنرابوە قەڵادزێ‌، لە 24 / 4 / 1974 لەلایەن فرۆكەكانی رژێمی بەعسەوە بۆردومانكرا و بەو هۆیەوە 163 قوتابی و هاووڵاتی شەهیدبون و 300 كەسی تریش برینداربون،بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ شارۆچكەكە یادێكی پڕ شكۆ بەڕێوە دەبات.


سەرۆكی شارەوانی قەڵادزێ ، ئاوارە عەلی رونیكردەوە یادەكە بەشێوەیەكی فراوان ئامادەكاریی بۆكراوە هەموو لایەنەكان و كاندیدانی‌ لیستەكان بەشداری تێدا بكەن و لەپێناو بەرقەراربونی ئاسایشیش حزبەكان بڕیاریانداوە ئەمڕۆ لەقەڵادزێ‌ بانگەشەكردن رابگرن،هاوكات ئەمڕۆش بەو بۆنەیەوە تەنها لە سنوری قەڵادزێ‌ كراوەتە پشوی رەسمی.
Top