نێچیرڤان بارزانی: بەسەربەرزی لەم كێشانەی ئێستا دەرباز دەبین

 نێچیرڤان بارزانی: بەسەربەرزی لەم كێشانەی ئێستا دەرباز دەبین
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌رجه‌م كاندیدان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ هه‌واداران و ئه‌ندامانی پارتی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیری كردن له‌ هه‌ردوو لیستی 213 و 76ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد .


نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێ، هەڕەشەكانی بەغدا ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیانی راگرتووە و ئێمە چاوەڕێ نەبووین بەناوی دیموكراتییەوە سزای هاونیشتمانیان بدرێت.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی جەماوەری حیزبەكەی لە شاری هەولێر رایگەیاند، سەركردایەتی سیاسی كورد پلانی هەیە و دەبێ نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بەهێز بكەین.

نێچیرڤان بارزانی باسی لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرد گوتی "هەڕەشەكانی بەغدا ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیانی راگرتووە و ئێمە چاوەڕێ نەبووین بەناوی دیموكراتییەوە سزای هاونیشتمانیان بدرێت".

سەبارەت بە بڕینی بودجە و مووچەی هاونیشتمانیانیش، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختیكردەوە كە "چۆك دانانێین بۆ هیچ لایەنێك و بەسەربەرزی لە كێشەی مووچە دەرباز دەبین".

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت "چاوەڕێ نەبووین دیموكراتی لە عێراق بكرێتە داردەستی لایەنێكی سیاسی لە بەغدا، بەڵام دەبێت بەردەوامبین بۆ گەیشتن بە مافی رەوای گەلەكەمان".


Top